ئاگر لە دڵی بێ زەوەرم، هەڵمەگڕێنە

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  260 بینین
ئاگر لە دڵی بێ زەوەرم، هەڵمەگڕێنە
جارێ بە سەری لێوی گوڵینم بدوێنە
بۆ مردن و ژین، شانە و هێلانەمە نیشتمان
بۆ جێیەکی تر، هەنگی دڵم هەڵمەفڕێنە
بڕوانە وەکوو خولخولە لەم دەشتی گەیشتن
بۆ هەوڵە کە ئەخولێتەوە، وەک باز و شەهێنە
هەنگوین ئەڕژێ، لەم دڵی هێلانەیی وێران
سا ئاوەکوڵی گریەتی پێدا مەڕژێنە
ئەی تازە بە گەنجی، وەکوو عەرعەر شڵەژاوی
دەستێ لە سەر و کوڵمە و پەرچەم بخشێنە
تۆز و تەمی ناشادیی و ناڕێکی بەبادە
یەک بادە، لەسەر پەنجەیی زیوین بنوێنە
ئەی کوردی سەراوردەیی غەم، مەمکوژە جارێ
ساتێ لە سەراپەردەیی شاهیم بنوێنە
بۆ پێکەوە نووسان و، بڵاوەی چەپەڵ و پاک
ئەم زێڕە لە بۆتەی تەقەلادا وەتوێنە
وا حەل بوو هەوێنی دڵ و سەر، بەس بکوڵێنە
چیدیکە لەناو بۆگەن و زبڵی مەخزێنە
ئەی سروەیی لاچاوی سەروچاوەیی کوردان
پێستم بگوور و، ڕیشەیی جەرگم مەپسێنە
ڕاجیناسناوی ئەدەبی وەرە بینێژە، لە هێلانەیی خۆتا
لەم بوور و بەیارانە، نەمامت مەچەقێنە