ئەو زوڵفە کویێتانە دەکا شێ، بە دوو شانە
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
188 بینین
ئەو زوڵفە کویێتانە دەکا شێ، بە دوو شانە
بۆیە دڵەکەم پڕ لە هەوای لامل و شانە
مەیخانەیی دوو چاوی، ئەڵێی کانی ژیانە
کێشانی شەهێنێکی تەرازووی، بە گیانە
ئەی شێخی ڕیا، بۆچی ئەڵێی کورتە زەمانە؟
ئۆباڵی منی عیشقزەدە، بەو ملە پانە
وێردی تووە تەسخیری بەشەر، بۆیە شەبانە
من ڕۆژ و شەوم ناوێ، یەکێ وێردی زوبانە
گیانی منە، ناوی منە، ئاوی دڵ و نانە
من قومریی پابەستە و ئەو سەروی ڕەوانە
عەشقی منە، مەشقی منە، تەشقی ڕەز و بانە
من بولبولی پڕ زارم و، ئەو شاهی گوڵانە
پیرێکی قەلەندەر، وەکوو ڕاجیناسناوی ئەدەبی بە کەوانە
سەییادی جەفای داوی گوڵ و ڕاوی کەوانە