بێ خونچە، نییە ڕاحەتی زاغ و زەغەنی مە

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  221 بینین
بێ خونچە، نییە ڕاحەتی زاغ و زەغەنی مە
بێ پەردە موهەییایە، گوڵ و یاسەمەنی مە
مەعشووقە کە دای حوکمی، بە کوشتنم و بە کوفرم
خۆی سەیری ئەکا، بولبولی خوێنین کەفەنی مە
هەر لالە غوبارێکی ئەگەر نیشتنە سەر و ڕووی
تەلتیفی دەکا قەترەیی ئاونگی غەنیمە
هەر لەشکری سیمایە، لە سەد لاوە کە بشکێ
گەر بێتە سەفا، دڵبەری ناسک بەدەنی مە
تێراوە لە نازاوی قسە، لەعلی لەبی تۆ
ناسوفتەیە فیکری، وەکوو دوڕڕی عەدەنی مە
وەک نەیشەکەرە قامەتی مە، بۆ قەسەڵی خەڵک
جانا! چ دەکا وەختێ تۆ هاتی، جەگەنی مە
ڕاجیناسناوی ئەدەبی! چ غەریبن قسەکانم لە هەموو جێ؟!
ئایا لە جیهان کەس هەیە ئەهلی سوخەنی مە؟!