خاڵت لە دڵی ئێمە، دەڵێی سەلکەبزووتە

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  199 بینین
خاڵت لە دڵی ئێمە، دەڵێی سەلکەبزووتە
چاوم لە مەزەی فێنکی دەم و، بادەیی زووتە
ماچت بە سەر و گیان و دڵە، نرخ و فرۆتە
بازاڕی سەر و کوڵمەتە، هێندە بە بڕووتە
دڵ، بەستەیی ئەگریجە و گەستەی سەری مووتە
جان، خەستەیی سینە و مەمە یا مەستی هەمووتە؟
ئەبرۆتە لەسەر تاقی عەرەق، تاقە و جووتە
گرتوویە سەرت ڕیزە گوڵ و تاقە و جووتە
ئەم ئاگری خەرمانی تەنی ئێمە، لە ڕووتە
سووتانی منی ڕووتە، بە بێ قەید و شرووتە
هیوای دڵی بێچارە، بە ماچی یەک و دووتە
هەر لایێ ئەچی، وەک توڵە ئامادە لە دووتە
پشکۆناسناوی ئەدەبی، سەری زوڵفی قەبەس و دەستەیی شووتە
ئەو ساتە کە گەش دەبییەوە، تۆ کاری پشووتە