ژیان و مردن

لە کتێبی:
دیوانی کاکەی فەلاح
بەرهەمی:
کاکەی فەلاح (1928-1990)
 1 خولەک  1188 بینین
زەردە پەڕ ئەڵێ: ڕۆژ ئاوا ئەبێ
هەر ئاوا بووە و هەر ئاوا ئەبێ
ڕۆژ بەدوای شەوا، شەو بەدوای ڕۆژا
پاش بەخێرهاتن، ماڵ ئاوا ئەبێ