ئەم کچی بادە، بە هیچ جۆرە تەڵاقی نادەم
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
206 بینین
ئەم کچی بادە، بە هیچ جۆرە تەڵاقی نادەم
نیوە بۆسێکی بە سەد موڵکی عێراقی نادەم
سەروکاری هەموو کەس، عیشق و فەنایە ئاخر
جێ خەوی مەرگی بە سەد تاق و ڕیواقی نادەم
ساقیا! جامی عەرەق بێنە مەزایایی حزوور
بە هەموو موڵکی سولەیمانییە باقی نادەم
دڵی غەمدیدە ئەگەر جارێ بکا بۆنی ویساڵ
چیکە بەر دەبدەبەیی کۆسی فیراقی نادەم
باغەوانا! مەبە دڵگیر و، مەکە پەرژین، گوڵ
وەکوو شێخ ڕوویی شەکەر، من بە سماقی نادەم
لەبی جۆباری سەفا، سەروی دڵارامی هەیە
ڕۆژی بەزمم کە هەڵێ، ڕاهی میحاقی نادەم
ڕاجیاناسناوی ئەدەبی! مەملەکەتی خۆمە وڵاتی ڕەنگین
بە هەموو میللەت و موڵکێکی سیباقی نادەم