گەلێ سووڕام، ئەمێستە ئارەزووی سەیری جیهان ناکەم
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
202 بینین
گەلێ سووڕام، ئەمێستە ئارەزووی سەیری جیهان ناکەم
بە ڕوودا کەوتووم گەشتێ بە پەڕگاری زەمان ناکەم
لە ڕووی ڕاو و شکارا، تیری غەمزەی خوسرەوانی من
بە خۆڕایی کە ناچن، خۆم بە نێچیری گران ناکەم
ئومێدم بوو، بە سەبزەی نەودەمیدەی باغی ڕوخساری
درەو یا گێرەیی میحنەت، لە خەرمانی خەمان ناکەم
مەلەک بوون دەستودامێنی پەری ڕووی من، پڕی عەردی
لەسەر بۆ، تانەکێشی قەت گوڵاوی ئاسمان ناکەم
کە دڵبەر، بەو گوڵی ناو پەرچەم و کاکۆڵە خۆی دەرخا
ئەگەر خود بێتە چاوم، چۆن فەرامۆشی جینان ناکەم؟
لە سۆز و لوولەیی تاسات و کاساتی لەبی ساقی
لەگەڵ کاروانی ماتەمدا، دڵی مەستم ڕەوان ناکەم
کە چوویە مەرکەزی دڵبەر، شەهەنشاهی وڵاتی عیشق
بڵێ ڕاجیناسناوی ئەدەبی گەیشتم، جا بە هیچ لا کاروان ناکەم