خۆشە بنۆشین ئەی سەنەم، جێگە بە جێگە، دەم بە دەم

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  190 بینین
خۆشە بنۆشین ئەی سەنەم، جێگە بە جێگە، دەم بە دەم
بادە بە بادە، نەو بە نەو، سینە بە سینە، دەم بە دەم
نووری ڕوخت کە هەڵ کرا، زینەتە بۆ ئەهلی هەوەس
نوختە بە نوختە، خەت بە خەت، توڕڕە بە توڕڕە، خەم بە خەم
وەختی فیراقت گریەمە، دیدە بە دیدە، دڵ بە دڵ
گۆنە بە گۆنە، کۆ بە کۆ، چاوە بە چاوە، یەم بە یەم
وەختی ویساڵت خەندەمە، سەوزە بە سەوزە، چڵ بە چڵ
خونچە بە خونچە، گوڵ بە گوڵ، لالە بە لالە، نەم بە نەم
مەسخەرە زوڵف و خاڵی تۆ، دەستە بە دەستە، موو بە موو
دانە بە دانە، ڕوو بە ڕوو، سایە بە سایە، هەم بە هەم
قەیدی دڵم مەحەببەتە، ڕۆژە بە ڕۆژە، شەو بە شەو
کەیفە بە کەیفە، پڕ بە پڕ، هەڵقە بە هەڵقە، کەم بە کەم
بەزمە بڕۆیی و بێمە دووت، خانە بە خانە، کون بە کون
سیلە بەسیلە، ڕێ بەڕێ، باخچە بە باخچە، چەم بە چەم
حەیفە نەبێ ماچی دەمت، جوملە بە جوملە، لێو بە لێو
جیلوە بە جیلوە، قەف بە قەف، خەڵوە بە خەڵوە، جەم بە جەم
ڕاجیناسناوی ئەدەبییە موشتاقی قەدت، سوکنە بە سوکنە، دەر بە دەر
هاڕە بە هاڕە، هۆ بە هۆ، گریە بە گریە، غەم بە غەم