نازک و شیرین و خاوەن ناز و حاڵ
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
216 بینین
نازک و شیرین و خاوەن ناز و حاڵ
گوڵبەدەم، ڕەنگین قەڵەم، مەم پرتەقاڵ
لەب مەحەک، زیوین مەچەک، گەردن لە چەک
زوڵفی سونبوڵ، ڕوومەتی گوڵ، نافە خاڵ
خواب و خۆراکم نەماوە، چاوەکەم
چۆن دەکەی مەنعم لە گریە و ناڵەناڵ؟
ڕێگە نادەی، جێ و ڕێ و عیلم و ئەدەب
هیچ نەبم، دەروێشم و دێم بۆ سواڵ
وا لە خۆم بێزار و، مەرگم، دەی ڕەقیب!
حاجەتی ناکا، بە تەعنە و گاڵەگاڵ
خوێنی دڵ، گەر هاتە سەر کوڵمەی گوڵم
دەیسڕێ زوو، ئەو بە زوڵفی پەشتەماڵ
ڕاجیاناسناوی ئەدەبی! دایم دەسووتێ ئاگرم
دانراوە بەختی سەختم، وشکەساڵ