نەغمە و تەرەب و تارە، ئەوا گەیوەتە تا تووک
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
227 بینین
نەغمە و تەرەب و تارە، ئەوا گەیوەتە تا تووک
گوڵگەشتی بەهاریی، وەرە، هێناوییە سەد بووک
نەختێ لە گوڵ و سونبولی دوو لێو و دوو زوڵفت
بڕژێنە بەسەر خاکی دڵم، بیکەرە مەملووک
ڕۆحم لە سەراپەردەیی عیشقت، بە هەوەس هات
سەد قامەتی ئازادی، بە تۆ کردووە مەشکووک
دامناوە لەسەر پەنجەیی دین، جامی لەبالەب
مورغێکی بریندارە، بە جامێ بووە مەشبووک
گەر گەندومی خاڵت نەدەبوو، ئادەمی ئەڕواح
هەرگیز نەدەبوو، دڵگری سەد خەرمەنی چەڵتووک
زوڵفی سیەهت، حازری هەیجایە بە هەر ڕوو
چارەی نییە ئەو مارە، لە ئەم گەردنە وا سووک
ڕاجیناسناوی ئەدەبی لە ڕەقیب تێپەڕە، با هەر بوەڕێ سا
یا چارەیی سەگ سەهلە، بە یەک نیوەیی ئەستووک؟!