وا لەتاو شەنگۆڵەکانی نیوە ناز و کەم خیلاف
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
209 بینین
وا لەتاو شەنگۆڵەکانی نیوە ناز و کەم خیلاف
وێڵ و سەرگەردانی شەوقم، وەختە بچمە کێوی قاف
من دەمێ بادە دەڕێژم، هەم دەمێ ئاگر دەخۆم
وا لەگەڵ کاکۆڵەکانی، نیوە خاو و نیوە باف
خۆشە بەزمی ڕۆژ و شەو، یارانە هەڵدەی دەنگی ساز
تێکەڵی ناز و گریشمەی یاری سادە و بادە ساف
خۆتی تێ باڵێنی وەک ماری ڕەشی عاشق نەمام
هەر لە پێ تا تەوقی سەر، ئینجا لەسەر تا قاشی ناف
مەستی دوو چاوی ڕەش و، گەستەی دوو زوڵف و شانەیم
کاتێ جان و دڵ کە بوونە خانەخانە و پڕ شکاف
من کە ئاوارەی وڵات و، حەپسی چاڵی گەردەنم
حوکمی شاهی چاوە بێ سوودە تەمیز و ئیستیناف
سۆزی ئاگردانی ڕووی، پشکۆناسناوی ئەدەبی ئەکاتە خۆڵەمێش
وا هەناسەی زوڵفی ڕایکێشا لە سەحرا، وەک تەناف