کاکۆڵی پەرێشانە، لەسەر عاریز و ئەتراف
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
211 بینین
کاکۆڵی پەرێشانە، لەسەر عاریز و ئەتراف
خاڵی لە خەتی ڕوومەتی، وەک کەعبە و میتواف
ئیشی شەڕ و داوایە هەموو کاری زەمانە
ئەو کۆنە ژنە، داوی دەزووی، چاکی نەدا باف
جارێ بە جەفا دێتە هەواداریی مەستان
جارێ بە سەفا دێتە تەڵەبکاریی ئەعجاف
هەردەم بە تەرازوویی فنون، غەم دەفرۆشێ
هەردەم بە قەوانینی فیتەن، سینە ئەکا ساف
گەر بێت و، حیجابی بترازێ لە لەب و ڕووی
مەعلوومە درۆ پیشەیە، جادوو چییە، حەللاف
مسقۆفی وەها نەبووە، براگەل، دڵی فەوتاند
جارێ بە فسوونبازیی و، جارێ بە ڕق و لاف
زانیوتە ئەگەر عاقیبەتی مەکرە لەگەڵتا
ڕاجیناسناوی ئەدەبی لە ئەجەل چاتری، کارت نییە کەششاف