کە ساوی دا، برۆی شمشێری ئەڵماس
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
170 بینین
کە ساوی دا، برۆی شمشێری ئەڵماس
برۆی شەیدی، شکاندی پشتی قەیماس
بە خوێنی چاوی من، دنیا ڕوواندی
گوڵ و نەسرین و سەوسەن، مۆرد و نەسناس
لە دەردی هیجرەتا وا قوڕ دەپێوم
بە ئەشکی گەرم و ئاهی سەرد، سەری کاس
برینی دڵ، لە ڕازی کێوی عیشقت
دەری کردن، هەڵاڵە و شنگ و ڕێواس
شکارتەی بەختی بەد، وشک و خەسارە
زبارەیشم نییە، وەک ئالەتی داس
دیارە قووتی زستانم دەفەوتێ
لە هاوینا، ئیلاهی ناس و ئەجناس
نمەک گیرت نەبێ ڕاجیناسناوی ئەدەبی، عەجیبە
وەها چاکە، لە تۆ زەحمەت بکا پاس!