ئەسپەکەی ڕەشکوێتە دڵبەر، خۆشڕە و پڕ یاڵ و بژ

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  169 بینین
ئەسپەکەی ڕەشکوێتە دڵبەر، خۆشڕەو و پڕ یاڵ و بژ
ڕۆستەمە، یا حەیدەرە، چاپوک سواری شێرکوژ
خۆش بەرودۆش و سەرە، گەردن زەر و ڕوو سەوزە خەت
ڕەنگی گوڵ، قامەت سنەوبەر، بەرگی ڕەنگین، گیا و گژ
پاڵەوانانە لە جەنگی خۆشەویستیدا جمی
سا چ قەوماوە بە گورجی، هێندە زوو زووم دێ بە گژ؟!
هەر خەریکم من، لەگەڵ دڵبەر دەمێ ئاشت ببمەوە
نەمدی ڕوویی ڕەحمەت و، دیتم هەموو دەم زیز و دژ
گەرچی بەرباد و پەرێشانم، لە دەس چەرخی زەمان
دەردەکەی ئێمەن لە دوو ڕوو، پەرچەم و کاکۆڵی قژ
ئێستە من چاکم، بە شێتی کاری یاری سەر ئەبەم
وا ڕەقیب وەک بزنە گڕوێ، چین بە چین لێی داوە سژ
کار و پیشەی زاریی و هاوارە ڕاجیناسناوی ئەدەبی، ڕۆژ و شەو
دەردی ڕۆژی گرتووە، بۆتە مناڵی مەم نەمژ