ئەم دوژمنە، لێم بۆتە بەڵای کەلبی نهانگیر

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  222 بینین
ئەم دوژمنە، لێم بۆتە بەڵای کەلبی نهانگیر
وەک چەرخی زەمان چەرخە دەکا حیلە و تەزویر
سیمین تەنەکەم مەستە، لەبەر ناز و نەزاکەت
بردوویە دڵی خەستە، بە سەد حەلقەیی زنجیر
مەغروورە بە ڕووی خوێنی کوژاوان، وەکوو جەللاد
کوشتوومی بەبێ تۆمەت، بە یەک زەربەیی شمشیر
«حەققولقەدەم»ی چاوی سیاهی تووە، ڕۆحم
زوو بمکوژە ئەی دڵبەرە، سوودی نییە تەئخیر
گوڵچیهرە! دەمێ دائیرە ڕەنگین کە بە خەندە
دایم کە لەسەر سەر ئەگەڕێ گەردووشی تەقدیر
بۆ مەنزەرەیی خەڵوەتی خاسان، نەزەری بوو
شەیتانی ڕەقیب خستییە سەر ناڵەیی شەبگیر
ئەم ئایەتی خاڵ و خەتە، ڕاجیناسناوی ئەدەبی، لە لەب و ڕوو
تەعبیری بە مەعناوەیە، کورتە لەبی تەفسیر