ئەی تەنک ئەندام و سەنگین دڵ، جەبین بەدری مونیر

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  296 بینین
ئەی تەنک ئەندام و سەنگین دڵ، جەبین بەدری مونیر
من گەدا و تۆ شەهەنشا، تۆ غەنیی و من فەقیر
دەست تەنگم من لە سایەی کاکۆڵی عەنبەرفشان
پای لەنگم من لە ڕێگەی بەزمگاهت، ئەی ئەمیر
هەڵ کرا لالەی سەری کوڵمەت، چلۆن نەتوێمەوە؟
بگرە دەستم، سا بە ماچێکی لەبانت دەستگیر
گەر لە بادەی چاوەکەی کاڵت، دەمێ ئاسوودە بم
قەت بە ڕوتبە و تەختی شاهەنشاهەکان نادەم حەسیر
قەتعەیی کورد و عەرەب، هێنایە ئیجاد و نەما
تۆی وەها شیرین و شۆخ و، تازە ڕەسم و بێ نەزیر
خانە ئابادم بکە، جارێ بە شەوقی کوڵمەکەت
ئەی کەسێکی، کەس نەماوە بۆت نەکا هەر شەو نەفیر
بارەکەڵڵا، مەملەکەت جیلوەی ئەقالیمی ستاند
لەم لەبی مەحبووبە کوردە، ئەهلی سۆزت شاب و پیر
زەلزەلەی چاوی سیاهت، کەوتە شەرق و غەربەوە
شاهـ و سوڵتان و گەدا، وا بوونە ڕەندی گۆشەگیر
ئەی خودا! ڕاجیناسناوی ئەدەبی کەوا شەرمەندە ماوە لەو بوتە
کەی دەگا ماچی بکا، دەستی لە مل کا، یا قەدیر؟!