دایم هەوایی عیشقت، بەسەر دڵ دەکا گوزەر
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
262 بینین
دایم هەوایی عیشقت، بەسەر دڵ دەکا گوزەر
بۆیە ئەو خەبەردارە، منیش هەردەم دەربەدەر
چاوت بە غەمزە و نازی، کوشتوومی سەد ئەمان
لێوت بە نیوە خەندە، ئەبا ئاوی گوڵشەکەر
سینەم گەلێ بە سۆز و تاوە ئەی ئاوی حەیات
زۆر تەنگ و تاریکە دڵم، ئەی غونچەکەی سەحەر
جارێ بە لار و لەنجە و عیشوە تۆ بێرە لام
ئاوا بکە خانەی بێ نەوایانی قوڕبەسەر
گاهێ، لە چاوی خۆم دەبینم نیگاری بەهەشت
گاهێ، لە سینەدا دەسووتێم بە ناری سەقەر
مەعلووم، نەماوە مەیلەکەت ئەی یاری بێ وەفا
ئێستاکە دەشکێنی بە دووری کەوانی کەمەر
مێرگی نەسرین و وەنەوشە و سۆسەن و سەروی
بۆ زەوقی ئەم جەننەتە، چ ناکرێ لەگەڵ قەدەر
ڕاجیناسناوی ئەدەبی لە لۆمە دەرچووە، وا بۆتە سەرسەری
عیشقی لە دونیاوەیە، دایناوە سەری لەسەر