تو خوا وەرە ماڵم، ئەی دڵبەری دینبەر
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
224 بینین
تو خوا وەرە ماڵم، ئەی دڵبەری دینبەر
بنوێنە لەب و ڕووت، بەرپا بکە مەحشەر
ئەی شۆخی هەوایی، هەر تۆم وەکوو شایی
کارێ بکە خوایی، بتهێمە بەرابەر
تۆ سەوزە و ئاڵی، نەرم و شل و کاڵی
هەر وەک کەوی ماڵی، بخوێنە لەسەر سەر
تیرت لە جگەر دام، تێمام و پەشۆکام
تاوامەوە، ژاکام، ئەی دڵبەری سەروەر
بێ ڕەحم و وەفا تۆی، پڕ جەور و جەفا تۆی
بۆ سەیر و سەفا تۆی، مەمکە بە سەمەندەر
پیرم لە غەرامەت، گیرم لە نەدامەت
ماوم لە مەلامەت، بۆ مەرگە و پشدەر
سەوداسەری یارم، بێدار و دیارم
وەک بولبولی زارم، بۆ غونچەیی ئەحمەڕ
تۆ حۆری جینانی، تۆ شەوقی دڵانی
خستتنە گرانی، سەد ئاغە و بەگلەر
ڕاجیناسناوی ئەدەبی چ فەسیحی، دووری لە قەبیحی
بەم شیعرە مەلیحی، لای حەزرەتی دڵبەر