لە ئەگریجەت کە دەڕژێ موشکی تاتار
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
177 بینین
لە ئەگریجەت کە دەڕژێ موشکی تاتار
کشا باری دەماری من، هەتا تار
بە ئاستەم هات هەناسەم، زوڵفی بردی
ئەمەندەم مابوو من، سەربار و بنبار
بە ئوممێدی کڕینی چووم و، فەوتام
ئیتر هەر وایە قوربان، سوودی کڕیار
دەمێکە دەنگی نایا، جان خەبەر کا
لە پەردەی دۆستییدا، یاری خەممار
شەو و ڕۆژم لە باخی شین و ئەحزان
نەعیمم ئەشک و ئاهە، دۆشەکم خار
کە پەنجەی دا لە دەرگەی ئەقڵ و ئارام
ترازا پێوە یەک دەم دار و دیوار
عەجوولیم کرد و نەمزانی لەسەر چووم
لە دەستم چوو، تەواف و حەججی دیدار
کە عەودەت بوومەوە، جەرگی بڕاوم
لەبی هێشتا بە دەس، نەک نوقڵی گوفتار
کە شەوقی دڵ هەڵستا، هەستە ڕاجیناسناوی ئەدەبی
نەبێ باکت، بە جەوری یار و ئەغیار