«دەنگی لادێ لە کۆیە»
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
3 خولەک
224 بینین
تازە ڕۆژی عالەمە، سەرساڵە ئیمڕۆ، نەوبەهار
خوێن جما، ژین سەرکرا، هەرزانە هەرچی هاتە شار
شار و دێ ئامادەیە، بۆ ئاوەدانی و تێکەڵی
بۆ مشوور و ئەرک و دانانی هەزاران ئیش و کار
مێرگەکان سەرسامی ڕەنگ و بۆنی خۆیانن، هەموو
هەر چڵە گیا و گوڵووکێک، شەونمی خەندەی بە زار
گوڵ بە سەوزی بەرگی پۆشی، وەختە ڕووی گەش کاتەوە
نێرگزی بێ سەبر و بیرە، ڕووی سپی کرد چاوەزار
هەرچی مەوجودێکی بیری لێ بکەی وا خۆی نواند
لەشکری سەرمای شکاند و سەربەخۆ گرتی هەوار
هایدرۆژین، غاز و ئاتۆمی بەبادا ڕۆژی ژین
تازە بنیاتی ئەنێ، هیوای وڵات و گیا و دار
قيل يا أرضُ اْبلعي ماءً سماءُ إِقْلِعيعەرەبی
تا لە جودی عەدل کەشتی لەنگەری بگرێ قەرار
هۆزی هەقپەروەر، لەهەر شوێنێک، نویێ ڕۆژی هەیە
قەومی عادی دا بەقڕ «بَردُ العَجوزعەرەبی»ی ئیعتیبار
هێزی مانا هێرشی هێنایە ناو دنیا، ئیتر
هەر شتە عاشق بە ڕاوێژێکە، سەیری تەیر و توار
گەر موسڵمانن، برا و باب و کوڕن، هەر کەس بە ڕیز
ڕێزی لێ بگرن بەپێی خۆی، ئوممیە یان خوێندەوار
فادْخُلوا في السّلمِ جًماً بسلامٍ آمنينعەرەبی
وادْفعوا بالحَقِ كُفراً و نِفاقاً فَالْبِدارعەرەبی
ئەی برای کورد و عەرەب، باوەڕ کە کۆتان کاتەوە
وەرنە هانای یەکتر و ببڕن لە دوژمن ئاسەوار
دوو هەزار ساڵێکە قەومی جوولەکە پەرت و بەخێو
یەکدگیر بوون، ئێستە ئەیکەن هەرچی کاری نالەبار
ئەم هەموو فێڵ و دەسیسەی خەڵکە، لێتان ناگەڕێ
هەم زمانینە، دە ئێوەش، سەر بڵند کەن جاروبار
ڕوو لە ڕووی ڕەنگ و بریقە، کێو و کەژ ڕەوشەن کران
بۆتە دەریا شەوق و ڕووناکی لە هەر کێڵگە و بەیار
ئاسمان باڵی بەسەر کێشاوە، پەرژینی ئەکات
کێ هەیە لەم عالەمی نەورۆزە، مەحکەمتر حەسار؟
فەرقی ناکەم، بۆ هەموو خەڵکێکە پێکەڵپێک و ڕێک
کوێر بێ چاوی ناحەزی، گەر وەسوەسەی خستۆتە کار
ئادەمی خاکی، پشووکێش و کە خۆڕاگر ئەبێ
نەشڵەژێ با ئەهلی باوەڕ، قەت لە ترسی نابەکار
ئاگری شەڕ هەڵ ئەکەن، قەت خۆ بەخۆ ڕێک ناکەون
سەیرە بۆ نەورۆزی ژین، ڕێک خا مەڕ و گورگ و هەژار؟!
چەرخی گەرماژۆ، کە ئاشی بیر و هۆشی نایەوە
کۆن و تازەی کردە باراش و نموونە و یادگار
مەرکەزی خاکت، کە بیری ڕەوت و نەوتی هەڵقوڵاند
پێی بە خاوەن کەن گەدا و، بێ نەوا و پەڕپووت و تار
حاڵەتی ژیکۆناسناوی ئەدەبی، بە ڕووتی جیسم و هۆشی پۆشتەیە
کاری سەد وەستا ئەکا، شاگردە ڕووتەی هۆشیار