لەسەر تۆ نامەوێ ئەڕباب و فرزەند
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
171 بینین
لەسەر تۆ نامەوێ ئەڕباب و فرزەند
بە قوربانی قەدت، سەر و نەی و قەند
ئەوەند فرمێسکی من دەشتی سەفا دا
دیارە وا لەناو چاوم، دەماوەند
شەکەر خەندەت، شکاری ڕۆحی عاشق
سەری زوڵفت، عەجەب زنجیری دڵبەند
مەفەرموو چاوەکەم لێی عارە وەسڵت
بە ئەمری ئەو، موژەت وا بۆتە پێوەند
لە لای تۆ هەرچی بێ، بۆنی وەفایە
لە لای من گەر هەبێ، هەر سۆزە بێ فەند
تەماشای کوڵمەکەت، لەززەت نیشانە
لە خۆشیدا، کە زوڵفت بۆتە ئەڕژەند
بەهانەت بوو، وشک بێ چاوەیی خوێن
بە خوێن چاوم سپی بوو، وەعدە، نەم سەند
لە تەحقیقاتی ئەهلی دانشییدا
بە دوو قیسمی تەبیعەت، زوهدە، یا ڕەند!
بەڵام ڕاجیناسناوی ئەدەبی، لەسەر ڕووی نازەنینت
ڕەگی زوهد و ڕیای وەک دێو هەڵکەند