ئەی ڕوومەتی تۆ گوڵگون، وەی گەردەنی تۆ بێ باج

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  274 بینین
ئەی ڕوومەتی تۆ گوڵگون، وەی گەردەنی تۆ بێ باج
دڵ شانەبەندی مووتە، یان توڕڕە بۆ سەر و تاج
زوڵفی تۆ بارەکەڵڵا، پۆشیویە ڕۆژی ڕووناک
ڕوویی تۆ حیکمەتوڵڵا، تاریکی کردە تاراج
تا قوللەیی خەیاڵم، بۆ وەسڵی تۆ نەڕووخێ
بۆ عەرش و کورسی ئەڕوا، ڕێگەی هەزاران میعراج
عیشقت ئەڵێی قومارە، مەراقی بێ نیهایەت
زۆر ترسمە دوایی، دەرچم بە چەشنی لەجلاج
بەم دەرد و داخی دووری، ناخۆش و بێ قەرارم
ئەی «خدرکەس» ی دەردەداران، بۆم تێکە جامی ئاماج
تۆخی بەهارە قوربان، گەردن کەچە وەنەوشە
قومری بە سۆزە، بولبول، بۆ لێوی خونچە موحتاجنوسخەکانی تر: قومری بە سۆزە، بولبول، بۆ لێوی خونچە ئاتاج
تاعەت چلۆن قبووڵە؟ وەستان لە ڕووی دوو میحراب
یەک ڕابەری بەهەشت و یەک دۆزەخێ لە ئینتاج
قەوس و قوزەح لەسەر ڕۆژ، هات و کەوانی کێشا
وەک نانی هەورەمانی، سووتا دڵم لەسەر ساجنوسخەکانی تر: وەک نانی هەورەمانی گیانم گەیشتە سەر ساج
ئەڕوا ژیانی ڕاجیناسناوی ئەدەبی، ئەی دۆست ئەگەر نەبەخشی
جامێکی زەوق و خۆشی، ماچێکی لێوی غەنناجنوسخەکانی تر: جامێکی زەوق و خۆشی، بەناوی حوکم و ئیفراج/یەک بادەیی ویساڵت، یەک ماچی لێوی غەنناج