لەب و کوڵمەت بە بارێ نازەوە، ئەم خاڵە هەڵئەگرێت
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
215 بینین
لەب و کوڵمەت بە بارێ نازەوە، ئەم خاڵە هەڵئەگرێت
عەجەب ماوم کە جەننەت بولبولی بەرداوە، قەل ئەگرێت
لە داوی پەرچەمی گیرۆدەیە دڵ، چەشنی ئەسکەندەر
بەڵای ئەم داوە بازی گرتووە، لای وایە مەل ئەگرێت
کەچەڵ خۆشبوو بە ناز و نیعمەتی دونیا و مافیها
دەماغی ساغە، داغا! ڕێگەیی مەرگ و ئەجەل ئەگرێت
سەری زوڵفت، سپێری خستە ئەترافی بناگۆشت
چ جەنگی لەشکرێکە قایمەی کێشاوە، کەل ئەگرێت؟!
کەسانی بێ سەر و گوێ، پاڵەوانی عوشرەت و شادین
خودا؟ بۆ عاقڵ و زیرەک، لە خۆی بێزارە چەل ئەگرێت!
بە غەم دێ دەمکوژێ ئەو دڵبەرە شیرینە ڕەنگینە
کە نازانم بە خەشمە، یا دڵی نایا بەدەل ئەگرێت؟
لە گەرد و باری دووری، مات و سەرگەردان و دڵتەنگم
ئەگەر تیغی موجەوهەر حورمەتی نەگرن، چەپەڵ ئەگرێت
لەبەر چاوم کەوت بەختی حەبیبەم، وەک تەلیعی خۆم
دەنی خوو شێری ناوێ، حورمەتی ڕێوی دەغەڵ ئەگرێت
بە جامێکی ویسالت تینووە، دەم وشکە، دڵ داغە
کە ڕاجیناسناوی ئەدەبی دەردی دەرمان ناکرێ، بێ مەی کەسەل ئەگرێت