دنیا چلۆن نواندی شۆر و نەواز و ئاوات؟
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
263 بینین
دنیا چلۆن نواندی شۆر و نەواز و ئاوات؟
لایێ بە شین و گریان، لایێ بە ڕەقس و سابات
یەک ئاقڵ و سیاسی، یەک جاهیل و پڕوپووچ
تێکەڵ بووە هەموو شت، لە شاران و لە دێهات
یەک تاڵیبی ژن و ماڵ، یەک مائیلی نیفاقە
یەک زۆر بەخیل و ئاڵچاغ، یەک غەرقی ناو سەخاوات
یەک عابید و هونەروەر، یەک بێ حەیا و موفەتتین
یەک ساقیی شەرابە، یەک تێچوویی خەرابات
پڕ خەوش و خەم زەمانە، ڕازاوە هەرچی ڕووخا
ڕووخاوە هەرچی ڕازا، مەقسەد کرایە هەیهات
بولبول بە ئاخ و ناڵە، ڕێوی بە دەستی کۆڵی
هەموو هەر چوونە بەندا، تا گورگ و مار و ماڵات
ڕاجیناسناوی ئەدەبی، قەسەم بە قورئان، دەلیلی چاک ئەمانەن
خودا کە بێ شەریکە، دروست ئەکا چ حەز کات