وەختە بمرم لە فیراقی لەبی گوڵناری حەبیب

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  218 بینین
وەختە بمرم لە فیراقی لەبی گوڵناری حەبیب
خوێنی چاوم وەکوو باران، دەڕژێ سەر بە نەشیب
تاکوو سینەم نەڕزێ من بە شەپۆلی فرمێسک
نافڕێ تەیری حەیا، بۆ قەفەس و داوی سەلیب
سەبەبی مەرگمە، دەسماڵ و حیجابی سەر و مل
چ بەهەشتێکە لە ژێر وانەوە بۆ شەوقی غەریب؟!
من لە ڕێگایی ڕجا بەندم و ناگەم بە ویساڵ
سەد هەزار هێندە بەڵای گەورەترە داوی ڕەقیب
پاسی وەسڵم هەبوو بۆ گەنجی قەدی دڵدارم
ڕێی نەدامێ سەگی هەوشاری ڕەقیبم لە حەجیب
جان و دڵ بێ بە فیدای پەرچەمی پڕ پێچانت
دەم و لێو بێ بە فیدای جامی لەب و لێوی لەبیب
دڵی خۆت سادە بکە، تۆ لە هەموو گەرد و غوبار
ڕاجیاناسناوی ئەدەبی بەستە ئەمە، عیسمەتە بۆ ڕۆژی فەریب!