ئەی عەزیزان، وەرنە سەیری سۆزی ئەشعاری غەریب
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
349 بینین
ئەی عەزیزان، وەرنە سەیری سۆزی ئەشعاری غەریب
تا لە حەلقەی بێکەسیدا، بێمە سەر سەبر و شەکیب
نامەوێ جەننەت لەگەڵ هیجراتی تۆ، ئەی نازەنین
بۆ جەهەننەم حازرم، گەر وەسڵی ئێوەم بێ نسیب
پەرچەمت دەوری لە گەردن داوە هەروەک ئەژدیها
دوو تەلیسمی چاو و گەردن، بوونە ئاساری عەجیب
لالەزارە، خونچەبارە، نەوبەهارە ڕوویی یار
سەبزەواتە، هەم نەجاتە، ئەم بەراتەی زۆر و زیب
زۆر گەڕام و چاوی خۆم گێڕا لە دنیا بۆ کەسێ
موتڵەقەن نەمدی وەکوو تۆ، شۆخ و سەربەرز و نەجیب
دڵبەرێکی چاوخومار و موشک زوڵف و شوعلە ڕووی
سینە ساف و دڵنەواز و جانگوداز و پڕ عەتیب
قەت بەسەرهاتت لە ڕێی عیشقا لەلای کەس ناکرێ
ڕاجیاناسناوی ئەدەبی، لاچۆ لەلای پیر و مەلا و شێخ و نەقیب!