یارەکەی بادەگەرم دڵ دەڕفێنێ بە ئەدەب

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  305 بینین
یارەکەی بادەگەرم دڵ دەڕفێنێ بە ئەدەب
ڕشتەیی گەوهەری ڕۆحم ئەپسێنێ بە ئەدەب
شێخ لەناو باخی ڕیا، خۆی لە کەناری ناوە
گوڵ، بەهارێکە لەلای، ئەیپچڕێنێ بە ئەدەب
زوڵفی ئەو شۆخە بە سەرشۆڕییەوە، وەکوو زاهید
کوورەیی فیتنە بە عالەم ئەدەمێنێ بە ئەدەب
بەرگی عیززەت کە چ قەدرێکی نەبێ، بۆچی بێ؟
بەدەنی بێ شەرەفی خۆی ئەنوێنێ بە ئەدەب
ڕازی دڵبردنی من، بۆ دەری یاران چ دەکا؟
گەر لە بەر پێی هونەرا، خۆی نەمرێنێ بە ئەدەب
یاری شیرین چ عەجەب قەدر و جەماڵێکی هەیە!
ڕووحی پڕ دەرد و خەمم، وا ئەنوێنێ بە ئەدەب
شەهی ئیقلیمی جوانی بوو، لەسەر تەختی مراد
هەر بە ڕووی دەوڵەتی لەم تەختە ئەمێنێ بە ئەدەب
تاکوو عیبرەت بگرن، تازەجەوانانی چەمەن
لەسەر ئەم سەرو و مەهە، موو ئەخشێنێ بە ئەدەب
نییەتی قیمەتی ماچێکی حەبیبەی، ڕاجیناسناوی ئەدەبی
مەر لە قاپی کەرەمی، لێی بستێنێ بە ئەدەب!