نۆش بکە ڕاوی دڵ و پڕ کە پیاڵەی تەقەلا
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
250 بینین
نۆش بکە ڕاوی دڵ و پڕ کە پیاڵەی تەقەلا
فڕکە بادەی عەرەقی قەوم و مەترسێ لە بەڵا
باخەڵت فوو دە لە سەد جۆرە نوقودی هۆشت
ڕوو کە هۆدەی ئەدەب و بگرە زریزەی عوقەلا
سەری مەستت بەخوڵا، بەهرەوەریت ئەنوێنێ
هەروەکوو کوێرەوەریت، سۆز ئەهێنێ بە دڵا
شۆخ و وریا بە لەناو کۆمەڵی خزم و یاران
تاکوو دانەی دڵەکەت، ئەو کچە بیخاتە ملا
ئەم هەموو تاوو تریسکەی لەبی کوردانەیی تۆ
چاوی پڕ سورمەیی ڕووناک ئەهێنێ بە گلا
شەنگەبی و شۆڕە سەرو و تازە نەمامی ئێمە
شۆخ و سەربەرز و جوان، قامەتی پۆشی بە گەڵا
بێ بەرن، گەرچی وەکوو گەنجی خیرەدمەند، بەڵام
بەری سەر سینەیی یاران، لە بەرانبەر ئەسەلا
زۆر و کەم پێکەوە بن قەومەکە، بۆ دڵداری
ڕێ بڕۆن، پێش بکەون، تانە مەکێشن لەگەڵا
ڕوو کە سەرچاوەیی کوردانە، بشۆ، سا سەر و چاو
ڕاجیناسناوی ئەدەبی هەڵبێنە دوو چاوت بە سەر و ڕووی مەسەلا!