ئەگەر زوڵفت نەکا جەزبم، هەواداریم لەگەڵ ناکا
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
207 بینین
ئەگەر زوڵفت نەکا جەزبم، هەواداریم لەگەڵ ناکا
ئەگەر بادەش ببێ قوربان، کەرەمکاریم لەگەڵ ناکا
خەریکی شیوەن و شینم، لە شێوەی زەمهەریر ئاسا
بە ئەلتافی مەلەک، یارم، گوهەرباریم لەگەڵ ناکا
لە مەیخانەی نەوادا بووم، وتم: موتریب هەوایەک بێ
ئەگەرچی ئێستە بێزارە، بە یەکجاریم لەگەڵ ناکا
فیدای سەروی ڕەوانت بم، چ خۆشە ماچی لێوانت
کە خونچەش بێت و عاجز بێ، بە خونخواریم لەگەڵ ناکا
ئەسیری قەیدی تابوورم، بە خاڵی موشک بوو هاتم
کە قەتڵیشم بکا یارم، بە ناچاریم لەگەڵ ناکا
هیوادارم، غەزەلخوانم، وەکوو بولبول لە گریانم
نیگار و نازەنینی خۆم، وەفاداریم لەگەڵ ناکا
زەلیلی دەستی شاهینە، کەوی دڵ مات و غەمگینە
هەزارجاریش ببم ڕاجیناسناوی ئەدەبی، ڕجاداریم لەگەڵ ناکا!