هەمیشە پرسیار
لە کتێبی:
نسێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
526 بینین
دیسانەوە لێم ئەپرسی:
هەموو ڕۆژێ تۆ بەم قاپووتە ڕەشەوە
ئەڵێی شەوێکی کەرکووکی و ڕاونراوی، ئەچی بۆ کوێ!؟
ئەچم بۆ لای عەشقێ سپی
کە لە تینوێتیی ئەوێدا ئێستە ئەڕۆی
دیسانەوە لێم ئەپرسی:
ئەی بەم ملپێچە زەردەوە کە هەر ئەڵێی
گوڵەبەڕۆژەی سەقزی، ئەچی بۆ کوێ!؟
ئەچم بۆ لای عەشقێکی سەوز
کە ئێستاکە لەوێ لەگەڵ ڕۆحما ئەدوێ
دیسانەوە هەر ئەپرسی:
ئەی بەم کراسە شینەوە
کە هەر ئەڵێی گۆمی وانە، ئەچی بۆ کوێ؟
ئەچم بۆ لای عەشقێکی سوور
کە ئێستاکە لەوێ خوێنمە و
جۆگە جۆگە وا گڕ ئەگرێ!
هەموو ڕۆژێ تۆ بەم قاپووتە ڕەشەوە
ئەڵێی شەوێکی کەرکووکی و ڕاونراوی، ئەچی بۆ کوێ!؟
ئەچم بۆ لای عەشقێ سپی
کە لە تینوێتیی ئەوێدا ئێستە ئەڕۆی
دیسانەوە لێم ئەپرسی:
ئەی بەم ملپێچە زەردەوە کە هەر ئەڵێی
گوڵەبەڕۆژەی سەقزی، ئەچی بۆ کوێ!؟
ئەچم بۆ لای عەشقێکی سەوز
کە ئێستاکە لەوێ لەگەڵ ڕۆحما ئەدوێ
دیسانەوە هەر ئەپرسی:
ئەی بەم کراسە شینەوە
کە هەر ئەڵێی گۆمی وانە، ئەچی بۆ کوێ؟
ئەچم بۆ لای عەشقێکی سوور
کە ئێستاکە لەوێ خوێنمە و
جۆگە جۆگە وا گڕ ئەگرێ!