وەرین
لە کتێبی:
نسێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
508 بینین
وەختێ ڕۆیشتی
تۆ شەوێکت پێچابۆوە و داتە دەستم
کە چوومەوە بۆ ژوورەکەم
شەوی پێچراوەم کردەوە
وەختێ بینیم:
هەر ئەستێرەی لەتوپەتە و
هەر ئاوێنەی وردوخاشی یادگارە و
ئەوەرێنە سەر جێگەکەم.
تۆ شەوێکت پێچابۆوە و داتە دەستم
کە چوومەوە بۆ ژوورەکەم
شەوی پێچراوەم کردەوە
وەختێ بینیم:
هەر ئەستێرەی لەتوپەتە و
هەر ئاوێنەی وردوخاشی یادگارە و
ئەوەرێنە سەر جێگەکەم.