دۆنادۆن
لە کتێبی:
            نسێ
        بەرهەمی:
                شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
        
             1 خولەک
             1450 بینین
        
        
    
                ئەگەر لە ڕۆژێکدا مردی و ڕەشەبا بوو
ڕەنگە ڕۆحت بچێتە ناو لەشی بەورێکەوە
ئەگەر لە ڕۆژێکدا مردی و بەباران بوو
ڕەنگە ڕۆحت بچێتە ناو لەشی گۆمێکەوە
ئەگەر لە ڕۆژێکدا مردی و خۆرەتاو بوو
ڕەنگە ڕۆحت بچێتە ناو لەشی تیشکێکەوە.
ئەگەر لە ڕۆژێکدا مردی و بەفرانبار بوو
ڕەنگە ڕۆحت بچێتە ناو لەشی کەوێکەوە
ئەگەر لە ڕۆژێکدا مردی و تەمتوومان بوو
ڕەنگە ڕۆحت بچێتە ناو لەشی دۆڵێکەوە
بەڵام ئێستە وەک ئەبینن: من زیندووم و شیعرتان بۆ ئەخوێنمەوە و
کەچی ڕۆحم زۆر دەمێکە
چۆتە جەستە و ناو لەشی کوردستانەوە!
			
            
        ڕەنگە ڕۆحت بچێتە ناو لەشی بەورێکەوە
ئەگەر لە ڕۆژێکدا مردی و بەباران بوو
ڕەنگە ڕۆحت بچێتە ناو لەشی گۆمێکەوە
ئەگەر لە ڕۆژێکدا مردی و خۆرەتاو بوو
ڕەنگە ڕۆحت بچێتە ناو لەشی تیشکێکەوە.
ئەگەر لە ڕۆژێکدا مردی و بەفرانبار بوو
ڕەنگە ڕۆحت بچێتە ناو لەشی کەوێکەوە
ئەگەر لە ڕۆژێکدا مردی و تەمتوومان بوو
ڕەنگە ڕۆحت بچێتە ناو لەشی دۆڵێکەوە
بەڵام ئێستە وەک ئەبینن: من زیندووم و شیعرتان بۆ ئەخوێنمەوە و
کەچی ڕۆحم زۆر دەمێکە
چۆتە جەستە و ناو لەشی کوردستانەوە!