بروسکەیەک لە دڵەوە
بۆ ئەو قوتابیە مناڵانەی.. کە بێ ویستی یەکتر، لەیەکیان دابڕاندین..
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
2 خولەک
935 بینین
شاگردەکان.. جێتانم هێشت
کەجێم هێشتن..
سەرکەوتنتان.. هێشتا بێچووی ناو هێلانەی تێکۆشان بوو
کەجێم هێشتن.. ئازوخەی ماڵ وێرانیتان
لەناو تەرازووی کێشان بوو.
رۆیشتم و.. خۆشەویستیم، ماڵ ئاوایی لەخۆشەویستیتان نەکرد
ئێستاش چاوم لەگریانە
لەئێوەیان دابڕیم و خستمیانە، بەندیخانە
رۆیشتم و بەهاری سوور، مەلەی لەناو روبارتانا نەکرد
خۆشەویستیم، ماڵ ئاوایی لەیادگارتانا، نەکرد
*
شاگردەکان.. حەزم دەکرد، گەرمی یەک بم
لەژێر جلی داروتانا.. راوی تەزووی زستان بکەم
حەزم دەکرد.. ئاسمانێ بم
گوللەی سامی بزەی ئێوەم لێ تێپەڕێ و باسی بەری بێستان بکەم
دوورنیم لێتان،
مناڵەکان
لەرۆژباشا.. لەسروودی بەرەبەیان، دەتان بینم
لەگەڵتانم، لەخاوێنی وئاوێنەی دیواری ڤیان، دەتان بینم
مناڵەکان.. وەک شاگردێ، وەک فێرکارێ، هاوەڵتانم
لەگەڵ زەنگی هەموو بەیان..
وەک چەپکە نێرگزی ژیان
لەگەڵتانم..
شاگردەکان.. دورنیم لێتان
نزیکتانم..
توخمی شیلەی گوڵە گەنمی فەریکتانم
لەناو جانتای کتێبتانا، دەرس و شیکاری شەوتانم
نزیکتانم.. کاوەی نەورۆزی خەوتانم
لەگەڵتانم.. لەهاتوچۆی قوتابخانە
دڵم لەناو دڵتانایە..
پەپولەی زیندانی تەمەن، لەناو باخی گوڵتانایە
*
شاگردەکان..
لەفێرگەی خۆشەویستیتان
بەپڕپۆڵەی خوێندەواری.. مرۆی ئازا بەخێودەکەم
لەناو مێرگی سەرەمەرگا..
وەک چەتەیەکی ماڵ وێران..
ئێوەی بوێر بزێو دەکەم. شاگردەکان.. ئێوەن شوفێری شابیری چاڵی مێژوو
ئێوەن بەری گۆڕستانی ژینی پێشوو
ئێوە داسی هاوینێکن، درەوی بەفری دۆڵ دەکەن
ئوتیلی ناو دێهاتی گیان، بە فڕۆکەی زام چۆڵ دەکەن
*
شاگردەکان..
پێتان وتوم، لێمان دوورە
وا تێ نەگەن، وتەم لە پۆلەکانتانا، هێشتا سوورە
هەرگیز کۆتری ئەندێشەم، لەچیمەن و شاخی سبەی
شەقەی باڵی شۆرشێکەو..
گیانی سووری ئاڵای بەرزی ناو سنوورە

ئێوەی بوێر بزێو دەکەم.