ئێرە جێی جانانە کوانێ، مایەیی جانم ئەوێ

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  599 بینین
ئێرە جێی جانانە کوانێ، مایەیی جانم ئەوێ
شوێنی شای خوبانە من سوڵتانی جوانانم ئەوێ
هەر وەکوو مەجنون لە کێو و دەشت و دەر وێڵی ئەوم
هێند سوڕام پێم سواوە، ساتێ وەستانم ئەوێ
وەک سوپای ئەستێرە، جوانان کەوتنە جیلوە و هاتوچۆ
بۆ ئەوەی هەڵبێن ئەوان خورشیدی ڕەخشانم ئەوێ
من دڵم تەنگە لە تاریکی شەوی هیجرا ئەژیم
کوانێ ڕووناکی دڵم؟ شەمعی شەبوستانم ئەوێ
ئەشکبارم، ناڵەکارم، بێ قەرارم، دڵفگار
کوا بینایی چاوی من؟! ئارام و دەرمانم ئەوێ
بولبولێکی گوڵ لە دەست چوو ڕەنگ و ڕوو زەردی خەزان
ناڵە ناڵمە نەوگوڵی گوڵزاری ڕیزوانم ئەوێ
قومریی بێ ئاشیان تەوقی وەفام کردۆتە مل
ڕۆژ و شەو «کۆکۆ» دەڵێم و سەروی خەرامانم ئەوێ
سەرلەنوێ دڵ کەوتە شێوەی شاعیری و سەودای نەشید
مەجلیس ئارا و نوکتەپەردازی قسەزانم ئەوێ
خالیداناسناوی ئەدەبی! لەم کۆنە جوانانە دڵم گیرا، بەسە
دولبەرێکی چواردە ساڵەی بیکری نەوجوانم ئەوێ