ئەی لەو گوڵی ڕوخسارە دڵ خوێنە گوڵی مینوو

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  537 بینین
ئەی لەو گوڵی ڕوخسارە دڵ خوێنە گوڵی مینوو
مویێک و قەفی قەددت قەد فەرقی نییە یەک موو
شەمعی شەوی تاریکە یا پڕتەوی ڕوخسارە
یا نافەیی تاتارە یا ڕاییحەیی گێسوو
لای غەمزەی خوێنڕێژت دڵ ڕیشە لەگەڵ گیانا
وەک نێرگسی پڕ فتنەت کێ دیویە، کەسێ جادوو
یاقووتە لەبی لەعلت، یا قووتی دڵە، گیانە!
ئەم عالەمی ناسووتە دڵیان هەموو وا بۆی سوو
دڵ وا دەفڕێنێ ڕووت، ناگاتە وزەی مارووت
ئاوڕێکی تیلای چاوت ئاهی دڵە بۆ ئاهوو
خەڵکی کە ئەڵێن مەیڵێ ڕازی دڵی خۆت لای کەس
چۆن خۆی دەگرێ ئاشق کاتێ کە تەواو شێت بوو
هەرچەندە قسەی خالیدناسناوی ئەدەبی خاڵی لە خیرەد نابێ
دیسان نییەتی تامی شێوەی غەزەلی خواجوو