مەدحی عەوداڵان

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 3 خولەک  592 بینین
بیبیەن لەم پیاوە سەرگەردانە وێڵەی دڵ حەزین
مەدحی هێندێ کردەوەی پەروەردگاری ڕووی زەمین
چەند کەسێ ڕۆژێ لە هاوپیالەی شەرابی عەشقی مەست
بۆ گەڕانی گوڵستان تێکڕا لەگەڵ یەک بوین قەرین
دەبدەبەی سەحرا بە سەحرا تاکوو گوڵزاری ئیرەم
یەعنی باغی عەوداڵانی شوێنی ئەهلی دین ئەچوین
دەنگی هاتیف هات لە پڕ بانگی ئەکرد ئەی بێدڵان
«هَذِهِ جَنَّاتُ عَدْنٍ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينعەرەبی»
کاتێ سەرمان بردە ناو باغ هێندە خۆش بوو بێگومان
نایێتە بیرمان ئیتر سەودایی فیردەوسی بەرین
سەرو و شمشاد و سنەوبەر، بیدمیشک و نارەوەن
لار و لەنجەی جوانیان بوو وەک کچانی نازەنین
ڕەنگە عەرعەر شێتی سەودای گوڵ بێ بۆ دەفعی جنوون
بۆیە پێوەندی لە پێدایە لە زوڵفی یاسەمین
بۆچی لافی جوانی لێداوە بە باڵای دولبەرا
بیدی مەجنوون وا تەریقە لووتی داهێشتە زەمین
تووتی و پۆڕ و کەو و سیسارگ و جۆڕە، ناڵەیان
گەییە گوێی پۆلی فریشتەی ئاسمانی حەوتەمین
دەنگی بولبول بانگی قومری کۆترە باریکەیش لەگەڵ
بەو نەوایە نایەڵن دڵتەنگی عوششاقی حەزین
قۆخ و قەیسی نار و سێو و بستە، هەنجیر و ترێ
بانگ ئەکەن بۆ خواردنی میوەی ئەوان و بەر چنین
سێو و هەرمێ وا بە شەڕ هاتوون بە دەعیەی نازکی
مستەکۆڵەی توند بەسەر یەکدی ئەکێشن زۆر بەقین
بۆنی خاکی تا ئەبەد پیاوی تەواو بێهوش ئەکا
چونکوو توڵی مێوی وشکی «ئاو» ئەڕێژێتە زەمین
بۆ مناڵی شیرەخۆرە یەعنی بێچوو چۆلەکە
وا لەباتی شیر ئەبارێ شیلەیی هەنجیر بە تین
چەند لە ڕەیحانە و گوڵ و مینای کەناری جۆگەلەی
سەوسەن و لالە و وەنەوشە، نێرگسی دیدە نەمین
گوڵ شەقایق، زولف عەرووس و تاج خەرووس و زەڕنگار
هەر یەکە ڕەنگێکی جوان ئەنوێنێ بۆ قەلبی حەزین
دەنگی گۆرانی پەڕەند و نەشئەیی ڕوحانیان
ڕوحی داوودی کێشایە بەزمی گەرمی سەرزەمین
دێت بە ڕاکردن «سەمەندەر» خۆی دەخاتە ئاوەوە
ئاو بە ئاگر تێدەگا لە سێبەری گوڵ ئاتەشین
خوایە! ئاوە؟ وا لە کێو ئەڕژێتە سەحنەی باخەوە
یا فریشتە ئەشکی حەسرەت هەڵدەڕێژنە سەرزەمین
کاتێ هەڵدەڕژی لە کێوی «پاقلە» دێتە خوڕەم
تیشکی ڕۆژی لێ ئەدا دانەی وەکوو دوڕڕی «سەمین»
دەنگ و ڕەنگی دولبەر، بە ئەوسافی شەرمەندە دەکا
نەغمەیی ساز و سفیدی گەردنی جوانانی چین
کردگارا! شەهسواری ساحەیی ڕۆژی جەزا
دێنمە پێشت «شەفیعی» حەزرەتی «روح الامينعەرەبی»
خالیدناسناوی ئەدەبیی شەرمەندەیی دەرگاهی تۆ نامەی ڕەشە
«فَاعْفُ عَنْهُ كُلَّ ذَنْبٍ، أَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينعەرەبی»