ناهومێدی زیندەگانی و عومری بەرباد ئەی دەریغ!
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
627 بینین
ناهومێدی زیندەگانی و عومری بەرباد ئەی دەریغ!
ڕۆژم ئاوا بوو بەیانیم نایەتە یاد ئەی دەریغ
هەر دەمە خشتی لەسەر با، دادەنێم خانوو بکەم
قەسری ئەعمالم تەپیوە و سست بونیاد ئەی دەریغ
هەر دەڵێم: خوا عەفووی لا خۆشە بەوە لێم خۆش ئەبێ
کردەوە و تۆڵەی گوناهم نایەتە یاد ئەی دەریغ
ئارەزووی گەنجی جیهان و دەوڵەتی ناپایەدار
بۆ قیامەت هێشتمیەوە بێ ئاو و بێ زاد ئەی دەریغ
بۆ گوناهـ ئازا و دلێر و چاکەیێکی خۆم نەدی
لەش گرانبار و دەرون پڕ خار و ناشاد ئەی دەریغ
ڕێگەکەم باریک و شەو تاریک و هاوڕێم دێوی نەفس
کەس نییە لەو ڕێیە بێ، بێ داد و فریاد ئەی دەریغ
حەرفی چاکەی تیا نییە نامەم لە دیوانی خودا
خالیدناسناوی ئەدەبیی ئالوودە، دیارە، نابێ ئازاد ئەی دەریغ