خەون
لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
1 خولەک
807 بینین
زۆر شەو لە خەودا ڕادەچڵەکام
لە عارەقەی سام دگەوزام
خەونم دەدی...
تەرمی کوژراوی پیاوێکم لە کۆڵ ناوە!
هەر دوو دەستم خوێناوییە
نەمدەزانی ئەم بێگانە
چۆن بە دەستی من کوژراوە!
خەونم دەدی
پۆلیس وەک شارە مێروولە هەڵدەقوڵن و
دەورەم دەدەن
هەر دوو دەستم دەبەستن و
بەرەو گۆڕستانم دەبەن!
ڕامدەکرد و
لە قەڵشتی زامی سینگی تەرمەکەوە،
ڕۆ دەچووم و
خۆم لە پەنای ئازارێکا دەشاردەوە
هەر خەریک بووم
خەنجەرێکم بە هەسانی گەردنی خۆم تیژ ئەکرد و
خەنجەرەکە، دەمی نابووە
گەرووی تەرم و
لە چۆڕاوەی خوێنی ژینی ئەخواردەوە!
خەونم دەدی، خەونم دەدی
هەتا ڕۆژێ لەم گۆڕخانە گیرسامەوە
ئیتر ئەوسا تێگەیشتم
ئەو تەرمە هەرجەستەی خۆم بوو
کە خۆم بە دەستی خۆم کوشتم!
لە عارەقەی سام دگەوزام
خەونم دەدی...
تەرمی کوژراوی پیاوێکم لە کۆڵ ناوە!
هەر دوو دەستم خوێناوییە
نەمدەزانی ئەم بێگانە
چۆن بە دەستی من کوژراوە!
خەونم دەدی
پۆلیس وەک شارە مێروولە هەڵدەقوڵن و
دەورەم دەدەن
هەر دوو دەستم دەبەستن و
بەرەو گۆڕستانم دەبەن!
ڕامدەکرد و
لە قەڵشتی زامی سینگی تەرمەکەوە،
ڕۆ دەچووم و
خۆم لە پەنای ئازارێکا دەشاردەوە
هەر خەریک بووم
خەنجەرێکم بە هەسانی گەردنی خۆم تیژ ئەکرد و
خەنجەرەکە، دەمی نابووە
گەرووی تەرم و
لە چۆڕاوەی خوێنی ژینی ئەخواردەوە!
خەونم دەدی، خەونم دەدی
هەتا ڕۆژێ لەم گۆڕخانە گیرسامەوە
ئیتر ئەوسا تێگەیشتم
ئەو تەرمە هەرجەستەی خۆم بوو
کە خۆم بە دەستی خۆم کوشتم!