سەرئەنجام

لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
 1 خولەک  881 بینین
پرسیار، پرسیار...
تا چاو بڕ کات
خاڵ بە خاڵی ڕێگە هەموو
هەر پرسیارە
من ڕێبوارێکم ئەناسی
بە درێژایی ڕێگە تەنانەت نەیتوانی
لە سێبەری وڵامێکدا
نەختێ ماندوویی خۆی دەرکا
سەرئەنجام لە ڕێگە، عاسی
خۆی بە ئاڵقەی پرسیارێکەوە هەڵواسی.