سەفەرێکی نەهات
لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
1 خولەک
799 بینین
بەرەو کوێستان ئەهاتمەوە
جانتام پڕ بوو لە ئاوات و حەز و تاسە
هێندە تینوو
هێندە تامەزرۆی دیدار بووم
دەمویست بەفری ساڵی نەهات
بتوێنمەوە بە هەناسە!
بۆ لای کاڵێ ئەهاتمەوە
عەشقی قەڵای بەرزی هەست و
دڵی منیش کۆترە برجیلەی ماڵی بوو
کاڵێ ڕۆحی سەوزی دەشت و
چاوی گوند و
هێزی عەشق و
گەورەتر لە «عەنبەر خاتوونی» «مەولانا» و
جوانتر لە «خاتوو حەبیبە»ی دیوانی شیعری «نالی» بوو!
دێر هاتمەوە، دێر هاتمەوە!
کوێستان چۆڵ بوو...
چاوی ئاسمان، لێڵ ئەیڕوانی
جێژوانەکەی جاران بۆنی
خەمێکی زەردی لێ ئەهات!
پڕ لە چقڵ و خاک و خۆڵ بوو!
ئیتر دنیا ڕەش ئەنوێنێ
لە ناو دڵما کەوی تەنیای شیعر دڵتەنگ
دڵتەنگ، دڵتەنگتر لە کوێستان
سیاوچەمانەی فرمێسک و خوێن ئەچریکێنێ
جانتام پڕ بوو لە ئاوات و حەز و تاسە
هێندە تینوو
هێندە تامەزرۆی دیدار بووم
دەمویست بەفری ساڵی نەهات
بتوێنمەوە بە هەناسە!
بۆ لای کاڵێ ئەهاتمەوە
عەشقی قەڵای بەرزی هەست و
دڵی منیش کۆترە برجیلەی ماڵی بوو
کاڵێ ڕۆحی سەوزی دەشت و
چاوی گوند و
هێزی عەشق و
گەورەتر لە «عەنبەر خاتوونی» «مەولانا» و
جوانتر لە «خاتوو حەبیبە»ی دیوانی شیعری «نالی» بوو!
دێر هاتمەوە، دێر هاتمەوە!
کوێستان چۆڵ بوو...
چاوی ئاسمان، لێڵ ئەیڕوانی
جێژوانەکەی جاران بۆنی
خەمێکی زەردی لێ ئەهات!
پڕ لە چقڵ و خاک و خۆڵ بوو!
ئیتر دنیا ڕەش ئەنوێنێ
لە ناو دڵما کەوی تەنیای شیعر دڵتەنگ
دڵتەنگ، دڵتەنگتر لە کوێستان
سیاوچەمانەی فرمێسک و خوێن ئەچریکێنێ