تاپۆی بوومەلێڵ

لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
 1 خولەک  399 بینین
شەمێ باڵابەرز
گۆچانی تیشکی گرت بە دەستەوە.
شەوی بەزاند و
گڕی خستەوە ناو شەوگاری نووتەک
لە نێڵەنێڵدا
هێندە فرمێسکی ڕووناکی هەڵڕشت
بەلادا کەوت و
نەگەیی بە هەتاو
وەک تاپۆی ئاوات
لە بوومەلێڵدا!