ئاواز

لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
 1 خولەک  395 بینین
دڵێکیان شکاند
شیعرێک قیژاندی
چەند وشەی باڵدار
خۆیان کرد بەناو دڵۆپێ خوێنا
دڵۆپە خوێنیش دای لە شەقەی باڵ!
قامیشەڵانی کردە هێلانە
شوانێکی دڵدار
قامیشی بڕی
ئیتر لەو ساوە
چەند وشەی باڵدار
وەک کۆرتە شیعرێک
بوون بە ئاوازی گەرووی شمشاڵ!