بۆسەی ئەوین

لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
 1 خولەک  681 بینین
چاوە چاو مەکە
ئاسۆی ژین تەمە
بە مژێکی خەست
ڕێگە و دەر و بان، گشت داپۆشراوە!
دنیا خامۆشە
وەرزێکی زەردە
ئەو گوڵەی کە تۆ بە دوایدا وێڵی
لە بۆسەکەیدا پەرژین کراوە!
ئەم ڕێگە ئاخۆ
چەندە ڕێبواری، لە پێی خستووە؟
دێوی ڕێگری باخی ژین ئاخۆ
چەند پەتی مەرگی
بۆ ڕێبوارانی ئەوین ڕستووە!