ڕووداوێک

لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
 1 خولەک  516 بینین
کەژێک بۆ دەنگی ونبووی دەگەڕا
دوند و بناری هەموو پشکنی و
هەر نەیدۆزیەوە!
بلوێرێک بە سۆز
ناڵەی دەروونی کەژی دەچریکاند!
قەلێک لە چاوی کەژ سیمای ڕەشی
خۆی ئەشاردەوە!
قەفەزێ نەوسن
چۆڕاوەی ژینی
باڕەکەوێکی،
تک
تک
لە سیپەی داو ئەخواردەوە!