بەرەو پێشوازیی تەک بەیتێکی هێمنی موکریانی
لە کتێبی:
کەژاوەی دڵ
بەرهەمی:
ناسر ئاغابرا (1968-2020)
1 خولەک
719 بینین
ئەگەر دوێنێ کە پێم وابوو، هەڵۆی کوێستانی قەندیلم
ئەوا ئەمڕۆ بە ناهەق، کوشتەیەکی خێڵی هابیلم
بە دڵ دەریای مرواری و بە چاوان چۆمەکەی نیلم
نە نوقمی چاڵی بیژەنم و نە گیری بەندی باستییلم
«ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچە کوردێکی نەشمیلم
تەماشا کەن چ سەیرێکە، بە دەستی دیلەوە دیلم»