گفتوگۆی عەقڵ و پارە

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 3 خولەک  443 بینین
ڕۆژێ عەقڵ و پووڵ کەوتنە گفتوگۆ
پووڵ گوتی ئەمن چاکترم لە تۆ
چونکە لە دنیا پیاوی خاوەن پووڵ
قسەی ڕەوایە و قەت ناکا نزول
عاقڵی فەقیر هیچ کەس نایناسی
هیچ کەس ناپرسێ لە قسە و باسی
فەقیری زانای بێ پووڵ و پارە
لەنێو خەڵکدا هەر شەرمەزارە
فەرموودەی ڕەسوڵ: فەقیر ڕووڕەشە
لە دنیا و قیامەت هەردوو بێبەشە
ئاسوودە نییە و هەر تاڵە حاڵی
چون ڕەش و ڕووتن ماڵ و مناڵی
پێخەف شک نابا تا بەخۆی دادا
حەسیری نییە لەژێر خۆی ڕاخا
تێر نابێ زگی قەت لە نان و دۆ
بەشی هەر سواڵە بەبێ گفتوگۆ
نە کۆشکی هەیە، نە قەسر و تەلار
نە هیچ کەس دەکا بە ئەو ئیعتیبار
لیباسی تازەی دەواری شڕە
لێفە و دۆشەکی هەر بەرد و قوڕە
بەڵام خاوەنی پارە و پووڵ و ماڵ
هەر سەربڵندە، دوور لە قاڵەقاڵ
خاوەنی کۆشک و قەسر و تەلارە
گامێش و بزن هەر بە هەزارە
ڕۆژ نییە سەد کەس نەخۆن نانی ئەو
یان پارە نەدا بە ئەم و بە ئەو
ڕۆژ و شەو کاری بەخشینی ماڵە
ساڵ دوانزەی مانگە هەر ئەوەی حاڵە
گەر ماڵی دنیا ڕوو کاتە گەدا
گەدا نامێنێ دەیکاتە پاشا
عەقڵ هیچ نییە بێ پووڵ و پارە
فەقیر وەک شێر بێ عەقڵی خەسارە
کوا سفرە و خوانی عەقڵی بێ چارە
سفرەی ئەو خەمە و دەرد و پەژارە
کوا «برق»، ماشێن مەکینە بۆ جووت؟
کوانێ لەززەت و خۆشیی پیاوی ڕووت
ئەی هەتاکوو کەی بە خۆت دەنازی
کە دایم موحتاج نان و پیوازی
وەڵامی عەقڵ:
عەقڵ هاتە جواب، وتی بە پارە
پیاوی بێ عەقڵ ڕەنج بەخەسارە
مەگەر نازانی کە ماڵی دنیا
خودا بە پیاوی ڕەزیلی دەدا
عەقڵ لەبۆ پیاو دەوڵەت و ماڵە
ماڵ بە خاوەن ماڵ، دارای کەماڵە
دنیا بۆ پیاوی نەزان بەهەشتە
وەک حەیوان بۆ ئەو سەیران و گەشتە
عەقڵ بە پارە هیچ کاری نییە
ماڵی بێ عەقڵ هەر شەیتانییە
تەیارە و تۆپ و تفەنگ و کەشتی
ناپاڵم و تانگ و ئەسبابی گەشتی
دانەری هەمووان عەقڵی تەواوە
نەزان وەکوو کەر باری لێ نراوە
پارەی بێ عەقڵ وەک ژەهری مارە
لە ناو کۆمەڵدا نەزان هەر دیارە
عەقڵ سەرچاوەی عیلم و هونەرە
هەڵبژێردراوی خودای ئەکبەرە
عەقڵ خەڵاتی خوایە بۆ بەشەر
عەلیکەس بە عەقڵ فەتحی کرد خەیبەر
ڕازیکەس و غەزالیکەس و سەعدیکەس و حافیزکەس
بوموقلەکەس و سەلمانکەس، فیردەوسیکەس، جاحیزکەس
بەو عەقڵەی خودا کە دابووی بەوان
ڕێگەی چاکەیان گرتوە و پێشەوان
بە ڕاستی برام ماڵی دنیایە
وەک عەقڵ نابێ هەتا هەتایە
گەر قەزاوەت کەین لە بەینی ئەوان
عەقڵ چاکترە بێ شک و گومان
چونکە بە عەقڵ پیاو خوا دەناسێ
بێ عەقڵ بە ماڵ سکی دەماسێ
ماڵی دنیایە مایەی توغیانە
غەڕڕەیە بە ماڵ هەر کەس نەزانە
خوایە بۆ خاتری هەموو ئینس و جان
بێ بەشمان نەکەی لە عەقڵ و عیرفان
«فاتیحیناسناوی ئەدەبی» هەژار نەکەی ڕەنجەڕۆ
عەقڵ و کەماڵی هەبێ بەشی خۆ