چەرخشی ئەو دەورە کۆنە

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 1 خولەک  511 بینین
حەبسی زیندانی ئەوینم، جێگەمە گردئاشەوانشوێن
ئای لە دەردی بێ ڕەفیقی ئەلئەمان و سەد ئەمان
تاڵ و سوێری ئەو زەمانە، کەس بەقەد من نەیمژی
پاکی بۆ من دانراوە، عالەمی دیکەش سەپان
ڕووت و قووت، بێ جێ و مەنزڵ خزمی خۆشم دوورە لێم
هەر شەوەی میوانی دێیەک، دوورەماڵ و بێ مەکان
بێ کراس و بەرگ و پێڵاو، ڕووت و قووت، دێوانەمە
ڕیش و سەر، پاکی سپی، تۆزاوی عەینی ئاشەوان
عەینەکی چاو و عەسای دەستم، دەڵێن پیری بە من
کۆخە کۆخت زۆرە، پشتت کۆم بووە چەشنی کەوان
هاودەمێک و خەمڕەوێنێکم نییە لەو شارەدا
مێردەکی سەرگردم و بۆو دێیە بوومە پاسەوان
مانگی مەولودە بە خاتر سەییدی جنن و بەشەر
پێم عەتا کەی ئاوی کەوسەر، شیر و هەنگوینی ڕەوان
داوەڵی نێو باخ و بێستانم بە با دێم و دەڕۆم
پیر و لاواز و نەخۆشم، بوومە لاشەی بێ گیان
چەرخشی ئەو دەورە کۆنە، بەرز و نزمی زۆرە زۆر
«فاتیحیناسناوی ئەدەبی» جارێکی بۆ تۆش، دێتە گەڕ دەوری زەمان