جێژنی مەولود

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 2 خولەک  551 بینین
سەلات و سەلامی زۆر بڕژێنە سەر پەیامبەر
ڕەهبەری دنیا و دین، مەنبەعی فەیز و هونەر
دوازدەی «ربيع الاولعەرەبی» مەولودی خەیرولبەشەر
شەفیعی جینن و بەشەر، ڕووناکی دیدە و بەسەر
ڕووناک بوو دنیا بە نوور، تەشریفی کردی زوهوور
خەلاس بوو کیبر و غروور، دینی بە هەق، کەوتە دەر
مەلائیک کەوتنە سەما، جوبریلە موژدەی دەدا
جاڕچی بوو جاڕی دەدا، لە دەشت و سەحرا و لە دەر
مامانی زاتی شەریف، ئەو چوار ژنی وا زەریف
بە دەنگی ناسک و لەتیف، لە حوجرەکەی هاتنە دەر
لە خاکی بێ ئاوەگڵ، پەیدا بوو یەک سوورەگوڵ
شیفادەری جەرگ و دڵ، بۆ دڵ گوڵی خۆش نەزەر
سوەیبە موژدەی کە برد، ئەبولەهبکەس دەستوبرد
سوەیبەکەسی ئازاد دەرکرد، هەر وا دراوە خەبەر
لە میسر و حیجاز و شام، یەمەن هەمووی خاس و عام
بە ئەمری «خير الانامعەرەبی» دینی حەقیان خستە دەر
ڕەسوڵی موختاری من، سەرداری نازداری من
سەرۆکی غەمخواری من، بۆ نەشری دین دای خەبەر
ئەسحابی پاک و بە دین، سەربازی شای موڕسەلین
بۆ گیانفیدایی ئەمین، ئامادە بوون سەربەسەر
تاها و یاسین لەقەب، قوڕەیشی ئەسڵ و نەسەب
لە هۆز و تیرەی عەرەب، لە مەککەڕا چۆ حەزەر