دێمەوە
لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
1 خولەک
483 بینین
پێی گوتم دەچمە سەفەر جوانتر لە جاران دێمەوە
وەک وەنەوشە و سونبول و خونچەی بەهاران دێمەوە
هاودەمی ڕۆژانی تاڵی و غەمڕەوێنی تۆ دەبم
سەبز و خوڕڕەم، وەک گوڵی باخی هەناران دێمەوە
عومری وا دوور و درێژ، زیللەت دەبەخشێ بۆ بەشەر
گەر لە حەفتا تێپەڕیم، ناچار بە گۆچان دێمەوە
وەک گەدەشوێن و قەندیلشوێن و لەندشوێن بووم، سەرکەش و بەرزەدەماغ
ئێستە کە بۆ کۆڕی یاران، پیر و لەرزان دێمەوە
بولبولی باخی غەزەلخوان بووم، شەو و ڕۆژ بێ وچان
ئەو گوڵەی من ڕۆییوە، دەیگوت بە باران دێمەوە
«فاتیحیناسناوی ئەدەبی» دنیا وەفای بۆ کەس نییە بۆ تۆی هەبێ
گوڵ لە گوڵزار و چەمەن دەیگوت: بە باران دێمەوە