قەدی ئەلفم

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 1 خولەک  440 بینین
قەدی ئەلفم لە دووریت کۆمە وەک نوون
شەتی ئەشکم خڕۆشا، بوو بە جەیحوون
گوڵی ژینم نەما شەوق و شەفافی
لق و پۆی هەڵوەراند، دەورانی گەردوون
تەنافی زوڵفی ڕەشمارت لەسەر ڕووت
هەزاری وەک منی کردۆتە مەجنوون
لە سەیری باخی ڕوخسارت نەبووم تێر
بە کوێری چاوی ئەغیار، بمکە مەمنوون
لەسەر سینگی خڕوخۆڵ و تەمیزت
دوو گوهەر شەوچراغ و دوڕڕی مەکنوون
زرینگەی پووڵەکە و گوارە و هەیاسەی
لە گوێمدا دەنگ ئەدەن وەک گەنجی قاڕوون
لەسەر سەفحەی دڵم جێگیرە نێوت
وەلا ناچێ بە حیلە و فێڵ و ئەفسوون
مژە و تیری برۆت هەردوو بە جووتە
لە جەرگی عاشقی بێچارە ڕاچوون
لە دووریت «فاتیحیناسناوی ئەدەبی» دێوانە ئاسا
وەپشت خۆی داوە کێو و دەشت و هاموون